کەریم شنگالی 

بەناوبانگترین وەزیری ناوخۆ کۆچی دوایی کرد

964+

توانا نەقی

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشممە کەریم شنگالی وەزیری ناوخۆی هەرێم کە یەکێک بووە لە وەزیرە بەناوبانگەکان بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی 75 ساڵی کۆچیی دوایی کرد.

کەریم شنگالی یەکێک بوو لەو وەزیرانەی کە زۆرترین ماوەی هەبووە لە کابینەکانی حکومەت و لە چوار کابینە وەزیری ناوخۆ بووە.

عەبدولکەریم سوڵتان عەبدوڵا ناسراو بە کەریم شنگالی لە دایکبووی ساڵی 1950ـیە و لە شنگال لەداییکبووە و جگە لەوەی لە کابینەکانی پێنجەم، شەشەم، حەوتەم و هەشتەم وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم بووە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە.

شنگالی ساڵی 1971 کۆلێژی یاسا و رامیاری لە زانکۆی بەغدا تەواوکردووە. لە 1971 تا 1973 لە بەغدا کاری پارێزەری کردووە. لە 1993 تا 1994 بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان بووەو لە2001 بووەتە وەزیری ناوخۆ.

ئەمڕۆ لە تەمەنی 75 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.