پێشتر لە دادگای دەربەندیخان بووە
ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و دادوەرێک گیانی لەدەستدا
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
کەمێک پێش ئێستا لەسەر رێگای کەرکوک بۆ بەغدا و لەنزیک چێشتخانەی باخیرە لە خورماتوو ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و بەوهۆیەوە شۆفێرەكەی دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
فەرمان نەشئەت، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی داقوق بە964ـی وت، کەمێک پێش ئێستا تەرمێک گەیەندرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشحانەکەمان و دوای پشکنین دەرکەوت کە بەهۆی کاریگەری روداوەکەو سەختی برینەکەیەوە لەرێگا پێش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
وتیشی “ئەوەی گیانی لەدەستداوە دادوەرێكی خانەنشین بووە بەناوی نەسروڵا عەبدوڵڵا، دانیشتووی گەڕەکی واستی شاری كەركوکە، پێشتر دادوەری دادگای دەربەندیخان بووە”.
ئاماژەی بەوەشکرد هەر ئەمڕۆش روداوێكی دیكە لە هەمان رێگا روویدا و بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەستدا.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن