کۆیە

نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر خالید ئاماری رۆژانی جەژنی بڵاوکردەوە

964+

ژێوار خدر

نەخۆشخانەی فێرکاری شەهید دکتۆر خالید لە کۆیە ئامارەکانی چوار رۆژی جەژنی بڵاوکردەوە و لەو ماوەیەدا 363 کەس بە گشتی سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە و چوار حاڵەتی گەستنی سەگیان هەبووە.

بە گشتی رێژەی سەردانیکەران لە هەر چوار رۆژەکەدا 363 کەس بووە، کە 125یان حاڵەتی فریاکەوتن بوون، 142 کەس لە نەخۆشخانەکە 142 کەس داخڵکراون و تەنیا دوو رووداوی هاتوچۆ لە ماوەی هەر چوار رۆژەکەدا روویداوە، جگە لەمە 10 حاڵەتی بەربوونەوە هەبووە لەگەڵ حاڵەتی پێوەدان یەک حاڵەتی ژەهراوی بوون بە دەرمان.

بەهەمان شێوە حەوت حاڵەتی شەڕ، سێ حاڵەتی بڕین بە چەقۆ، بەشێکی کەم لەو ئامارانەی نەخۆشخانەکە بڵاویکردوونەتەوە.

هەر بەپێی ئامارەکە 10 نەشتەرگەری ئەنجامدراون و 164 پشکنینی تاقیگەیی ئەنجامدراون، 70 تیشک گیراوە و شەش ئیکۆی دڵیش کراوە.

بەشی نەشتەرگەری لەنەخۆشخانەی گشتی شەهید شەوکەت وەستاو...

بەشی نەشتەرگەری لەنەخۆشخانەی گشتی شەهید شەوکەت وەستاوە و هیچ نەشتەرگەرییەک ئەنجام نادەن