ده‌ستگیركراوه‌كانیش ئازاد ده‌كات
سلێمانى به سه‌ركه‌وتوویی جه‌ژنى به‌ڕێكرد
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
قايمقامیه‌تى ناوه‌ندى سلێمانى ده‌ڵێت، پلانی رۆژانی جەژن له پارێزگاكه‌یان بەسەرکەوتویی جێبەجێکراوە و هه‌موو ئه‌وانه‌ى له رۆژانى جه‌ژنیش ده‌ستگیركراون ئازاد ده‌كرێن.
ئەمڕۆ دووشەممە 9.6.2025 ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی رایگەیاند، ئامانج لە دانانی پلان بۆ رۆژانی جەژن و جێبەجێکردنی لەلایەن ئاسایش و هێزە ئەمنییەکانی دیکە و تەندروستی و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان پاراستنی ئەمنییەت و تەندروستی هاوڵاتیانە، بە سوپاسەوە بۆ جەژنی قوربانی ئەمساڵ توانیویانە بەسەرکەوتویی پلانەکە جێبەجێ بکەن.
وتیشی “لە چوار رۆژەی جەژنی قورباندا لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەردەوام بون لە ئەرکەکانیان و تارادەیەکی زۆر رێگرییان لەسەربڕینی ئاژەڵ لە کۆڵان و شەقامەکان کردوە”.
ژمارەیەک لەو سەرپێچیکارانەی کە کڕین و فرۆشتنیان بە ئاژەڵەوە لە شوێنی نەشیاو و نەگونجاوەدا کردوە دەستگیرکراون، کە مەبەست لەدەستگیرکردنەکەیان نەفرۆشتنی ئاژەڵی ناساغ بووە بەو کەسانەی قوربانی دەکەن، قایمقام ده‌ڵێت “ئه‌وانه‌ى ده‌ستگیركراون سەرجەمیان ئازاد دەکرێن”.