نه‌یانهێشت گه‌شت و خۆشییه‌كانیان تێكبچێت
له به‌نداوى سماقوڵى دوو هاوڵاتی لە خنکان رزگاركران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له به‌نداوى سماقوڵى سنوورى قه‌زاى كۆیه، كارمه‌ندانى به‌رگرى شارستاتانى تاونیان دوو هاوڵاتى له‌ناو ئاوى به‌نداوه‌كه له خنكان رزگار بكه‌ن، كه به‌مه‌به‌ستى گه‌شت هاتبوونه سه‌ر به‌نداوه‌كه.
به‌رگرى شارستانى كۆیه، ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ 8.6.2025 کارمەندانیان لە تیمی غواصی سماقوڵی کاتژمێر توانیویانه ئه‌م دوو هاوڵاتییه لە خنکان رزگار بکەن.
ئەیاد جمهور حه‌مید، دانیشتوی کەرکوك و مسته‌فا محه‌مه‌د حه‌بیب دانیشتوی به‌غدا ، ئه‌و دوو هاوڵاتیه‌ن كه رزگاركران.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، بەهۆی نە شارەزاییان لە مەلەکردن، كه‌تبوونه ناو ئاوه‌كه، به‌ڵام له‌لایه‌ن تیمه‌كانیانه‌وه له‌ماوه‌ى یه‌ك كاتژمێر و 10 خوله‌ك رزگاركران.