لێخوڕنی به‌له‌میش و ماتۆڕیش

له‌ سێ به‌نداوى دهۆك مه‌له‌كردن قه‌ده‌غه‌كرا

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌نداوى دهۆك بڵاویكرده‌وه‌، به‌هه‌موو شوێوه‌یه‌ك له‌ سێ به‌نداوى سنووره‌كه‌یان مه‌له‌كردن له‌لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌، بڕیاره‌كه‌ش بۆ سه‌لامه‌تى گیانیانه‌.

ئاگادارى هاوڵاتیان و گه‌شتیاران كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ مه‌له‌كردنیان له‌ناو ئاوى به‌نداوه‌كانى دهۆك، خنس و كه‌شكان مه‌له‌وانیكلادنیان تێدا قه‌ده‌غه‌كراوه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، كه‌ لێخوڕینى به‌له‌م، ماتۆر وJet Ski  یش له‌ناو ئه‌م به‌نداوانه‌ قه‌ده‌غه‌ن و هه‌ركه‌سێكیش سه‌رپێچى  بكات رێكارى یاسایی له‌ به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌ به‌ر.