خەڵكی زاخۆیە
حاجییەكی كورد دوای تەواوكردنی ئەركەكانی گیانی لەدەست دا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزارەتی ئەوقافی كوردستان كەمێك پێش ئێستا رایگەیاند، حاجییەكی كورد كە ژنە، گیانی لەدەست دا.
وەزارەتەكە نووسیویەتی، “بەداخەوە حاجییەکی خەڵکی ئیدارەی زاخۆ بە ناوی (مەریم عەبدولعەزیز یوسف) لە شاری مەککە دوای تەواوكردنی ئەرکی حەج کۆچی دوایی کرد.
ئەمە یەكەم حاجیی هەرێمی كوردستان لە رێوڕەسمی حەجی ئەمساڵ گیان لەدەست بدات، پێشتر حاجییەكی دیكەی كورد گیانی سپاردبوو، كە خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان بوو.