دیمەنێکی قوربانی کردن - وێنە: 964
لە هەولێر
123 کەس بە چەقۆ لەکاتی قوربانی خۆیان بریندار کردووە
ژووری هەواڵ
لە ماوەی دوو رۆژی جەژنی قورباندا، زیاتر لە 123 کەس بەو چەقۆیانە خۆیان بریندار کردووە، کە بۆ سەربڕینی ئاژەڵ و پارچە کردنی گۆشت بەکاریانهێناوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 8.6.2025، نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا لە هەولێر رایگەیاند، لە ماوەی دوو رۆژی پشووی جەژنی قوربان بەهۆی قوربانیکردنەوە زیاتر لە 123 حاڵەتی دەست و پەنجە بڕین و بریندار بوون تۆمار کراوە.
“داواکارین لە برایانی قەساب و هاوڵاتیانی خۆمان زۆر وریای بن لە کاتی بەکارهێنانی چەقۆ و ئامێرە تیژەکان لە هەموو کاتێک و بەتایبەتی لەکاتی قوربانیکردن”، نەخۆشخانەکە وا دەڵێت.
ئەو بریندارانە تەنیا ئەوانەن، کە بەمەبەستی چارەسەر سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوایان لە هەولێر کردووە.