
پاشماوەی یەکێک لە محاویلە دزراوەکانی ناحیەی رۆڤیا، کە ساڵانی رابردوو دزراوە، وێنە: ئەرشیف
ناحیەی رۆڤیا
باندێکی دزینی محاویلەی کارەبا دەستگیر کران
964+
هیڤی دێوالی-دهۆک
باندێکی سێ کەسی بە تۆمەتی دزینی محاویلەی کارەبا لەلایەن بنکەی ئاسایشی ناحیەی رۆڤیا دەستگیر کران.
نزیکەی هەفتەیەکە لە ناحیەی رۆڤیا و دەوروبەری، چەندین محاویلەی کارەبا دزراون، نەک تەنیا ئەمساڵ، بەڵکو ساڵانی رابردووش دزینی ژمارەیەکی زۆری محاویلەی کارەبای جوتیاران لە سنووری قەزای بەردەڕەش وەک دیاردەیەک بوو.
مەنهەل مۆفەق، بەڕێوەبەری ناحیەی رۆڤیا بە 964ـی وت، درەنگانی شەوی رابردوو باندێک خەریکی دزینی محاویلەیەکی کارەبا بوون لە زەوییەکی کشتوکاڵیدا لە نزیک گوندی بەردەزیڤ، لە کاتی ئەنجامدانی کارەکەیاندا هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنەکە و ئەندامانی باندەکە هەڵاتوون، بەڵام ئۆتۆمبێلەکەیان لەلایەن ئاسایشەوە دەستیبەسەردا گیرا.
وتیشی، دوای وهرگرتنی زانیاری و بهدواداچوونی هێزەکانی ئاسایش، توانیان خاوەنی ئۆتۆمبێڵەکە دەستگیر بکەن و خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە ئاشکرای کرد بەو مەبەستە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی بەو باندە داوە، گوایە کەلوپەلی جەژن دەکڕن نەک بۆ کاری دزینی محاویلە.
ئاماژەبەوەش کرد، لەلایەن ئاسایشی رۆڤیا باندەکە دەستگیرکران، کە پێکهاتوون لە دوو برا و ئامۆزایەکی یەکدی، کە تەمەنیان لە نێوان 24 بۆ 26 ساڵانە و دانیشتووی ناحیەی رۆڤیان.
964زانیویەتی، هەر محاویلەیەک لەوانە لەسەر جوتیاران بە چوار و پێنج هەزار دۆلارە و چەندین رۆژ بێ کارەبا دەبن ئەوەش زیانی زۆر بە بەرهەمەکانیان دەگەینێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا