ئاگر كەوتەوە
پێنج کارمەندی کێڵگەی نەوتی عجێل بریندار بوو
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
ئاگر لە عەمبارێکی نەوت لە ناو کێڵگەی نەوتی عجێل کەوتەوە و بەهۆیەوە پێنج کارمەند بە سەختی بریندار بوون، بەشێکیان گواسترانەوە بۆ شاری سلێمانی.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە کۆمپانیای نەوتی باکوور بە 964ـی وت، لە کاتی کارکردن لە ناو کێڵگەی نەوتی عجێل لە قەزای بێجی لە پارێزگای تکریت، لەناکاو یەکێک لە عەمبارەکان گڕی گرت و به هۆیەوه پێنج کارمەند برینداربوون.
سەرچاوەکە وتیشی، سێ لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکانیان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی بە مەبەستی چارەسەرکردن، تیمەکانی بەرگریی شارستانی دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ئاگرەکە تا کۆنتڕۆڵی بکەن.
ئێوارەی رۆژی دووی ئەم مانگەش لە کێڵگهی غازی عجێل سەر بە پاڵاوگەی بێجی، بۆرییەکی 10 ئینجی گواستنەوهی غاز لە نزیک ناحیەی یایچی لە شاری کەرکوک تهقییەوە و دواتر كۆنتڕۆڵ كرا.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا