مام شێواو ئەمجارە نیگەرانە
“خەڵک هەیە پارەى پێ نییە، هاتووە شەڕ بە من دەفرۆشێت”
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
لە ناوەڕاستى بازاڕێکى قەرەباڵغ و پڕ لە دەنگەدەنگى هەولێر، چەرەزاتفرۆشێک بە قسەى خۆش و پێکەنینەکانى، چاوى میدیا و خەڵکى لەسەرە، هەر لەبەر ئەمەش خەڵکانێکى زۆر دەچنە لاى و چەرەزاتى لەلا دەکڕن.
شێواو عەبدولڕەحمانى چەرەزاتفرۆش و قسەخۆشەکەى بازاڕى شێخەڵا، ئەمڕۆ بۆ مایکى 964 قسەى کرد، وادیارە لەسەر قسەکانى پێشووى خەڵک بە کۆمێنت قسەى ناخۆشیان بۆ نووسیوە، هەربۆیە لە دەستپێکدا وتى، “خەڵک پارەى پێ نییە، شەڕ بە من دەفرۆشێت، دێت مێوژەکەم تام دەکەن و دەڵێت تامێکى خۆشی هەیە، منیش دەڵێم مێوژە خۆ فراولە نییە”.
ئەگەر رۆژێک نەچێتە سەر کارەکەى، دراوسێیەکانى لێى دەپرسنەوە و تەلەفونى بۆ دەکەن، بەڵام وەک خۆى دەڵێت، کەسانێکیش هەن چارەیان ناوێت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح