"دۆخەکەیان بەهەل زانیوە"

بازرگانی هەرێم بۆ 964: داوای ناوی ئەو کەسانەمان کرد بەپارە فۆڕم پڕدەکەنەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

هەر ئەچیتە فەیسبووک و ناچی، دوکانی وێنەگر و قرتاسییە ریکلام ئەکات، فۆڕمی خۆراک بە سێ هەزار و چوار هەزار پڕدەکەنەوە، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئەمەیان بینیوە، بە 964یان وت، ئەوەی دەکرێ قەدەغە و رێگەپێنەدراوە، بۆیە داوای ناو و شوێنی هەموویانمان کردووە.

فۆڕمە درێژەکە دەمێکە کاری پێ ناکرێ، بۆ ئەوەی ئیتر خاوەنی کارتی خۆراکی ئەلیکترۆنی خۆت بیت، دەبێت فۆڕمی نوێی خۆراک کە بە ئەلیکترۆنی پڕدەکرێتەوە لە ماڵەوە هەر بە مۆبایلەکەت پڕبکەیتەوە و بە گوێرەی تۆمارەکەت، مانگانە برنج و رۆن و ئیتر ئەوەی حکومەت پێی هەڵئەسوڕێ بۆتان بنێرێ.

ماوەی یەک مانگ بۆ پڕکردنەوەکە دیاری کراوە بە فەڕمی، لە 5.6.2025 بۆ 5.7.2025 بەردەوام دەبێ، ئەگەریش زانرا خێزانێک نەیزانیوە، یان لەبیریان چووە داوای پشکە خۆراکی خۆیان لە حکومەت بکەن، ماوەی 15 رۆژ وەک دوا دەرفەت بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە درێژدەکرێتەوە.

ئەم پێشنیوەڕۆیەی پێنجشەممە، بە تەلەفۆن قسەمان لەگەڵ، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم، لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان کرد و ئەو بە 964ی وت، کەسانێک هەن، دۆخەکەیان بەهەل زانیوە و قۆستووەتەوە تا پارە پەیدا بکەن بە پڕکردنەوەی فۆڕم بۆ هاوڵاتیان، لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتییەکانی شارەکان قسەم کردووە، کە ناوی ئەو کەسانە بنێرن بۆمان تا رێکاری یاسایی بگرینەبەر.

لەبارەی رێکاری یاسایی ئەوان، ئەو وتی، چاوەڕێی ئەوەین بەغدا رێکاری یاسایی و سزایی دیاری بکات، تا ئێمەش بە ئەندازەی سەرپێچی ئەو شوێن و کەسانەی مامەڵەیان بە دۆخەک و ویستی هاوڵاتییان کردووە، رێکاری یاسایی ئەنجام بدەین.

پڕکردنەوەی فۆڕمەکە مومارەسە کراوە، ئەگەر فۆڕمە درێژەکە و کارتی نیشتمانی ئامادەبێ و ئەندامانی خێزانەکە جوان خۆیان گۆڕی بێت بۆ وێنە تۆمارکردنەکە، هەر پێنج خولەکی پێ دەچێ ئیتر ئەوە کەی زۆرە، ئەو بەڕێوەبەرە وتی، جگە لەوەش ماوەی پێوست دراوە بە هاوڵاتی، و ڤیدیۆیی فێرکاریش دانراوە.

دوای ئەم پڕۆسە، ئیتر ناوی بەرهەمی دایک و باوکان تۆمار دەکرێ کە منداڵن و تازە چاویان بە دونیا هەڵهێناوە، یان ئەو کچ و کوڕانەی لێیان موبارەک بێ چوونەتە ناو کەژاوەی هاوژینی و تائێستا چنێ پرنج و رۆنیان لەم حکومەتە ئیسفادە نەکردووە، ئیتر ئەوانیش بێبەش نابن و ناوی خۆیان دەتوانن تۆمار بکەن لە قۆناغی دووەم بۆیان ئەنێرن.

بۆ فۆڕمی خۆراک؛ هەر کارتی نیشتمانی دەوێ پارە نەدەن بە ک...

بۆ فۆڕمی خۆراک؛ هەر کارتی نیشتمانی دەوێ پارە نەدەن بە کەس

لە سلێمانی سیستمی تۆماركردنی ئه‌لیكترۆنی فۆڕمی خۆراک ...

لە سلێمانی سیستمی تۆماركردنی ئه‌لیكترۆنی فۆڕمی خۆراک کارا کرا