وادەکەی یەک مانگە

بۆ فۆڕمی خۆراک؛ هەر کارتی نیشتمانی دەوێ پارە نەدەن بە کەس

964+
ئەحمەد مستەفا

رێکارەکانی پڕۆسەی بە ئەلیكترۆنیكردنی پسوڵەی خۆراك کارتی نیشتمانی دەوێ، ئەگەر تائێستا ئەو کارتەتان نیە، خێرا بچن داواکاری دەرهێنان پێشکەش بکەن.

چونکە، بە ئەلیکترۆنی کردنی فۆڕمی خۆراک لە پارێزگای هەڵەبجەوە دەستی پێ كردوو و لە ئێستاوە، دەتوانی سەردانی ئەپڵیكەیشنەکە بکەیت و ناوی خۆت تۆمار بكەی.

وەزارەتی بازرگانی هەرێمی كوردستان، لە راگەیەندراوێکدا باس لەوەدەکات، هاوڵاتییانی پارێزگای هەڵەبجە بۆ بەئەلیکترۆنی کردنی کۆبۆنی خۆراک، دەتوانن لە رێگەی ئەو ئەپەی دیاری کراوە، بچنە ناو سیستمەکە و ناوی خۆیان تۆماربکەن.

هەروەها بۆ وەرگرتنی رێنمایی و هەر پرسیار و کێشەیەکیش سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پسوڵەی خۆراکی هەڵەبجە بکەن، وەزارەتەکە لە روونی دەکاتەوە، لەم قۆناغەدا پێویست بە هیچ بڕە پارەیەک ناکات و داوای کردووە، بە دووربن لەو کەسانەی بۆ تۆمارکردنی ناوی خێزان بۆ کۆبۆنی خۆراک پارە وەردەگرن.

ئەم سیستمە نوێیە فۆڕم یان کۆبۆنی خۆراک، لە هەرێمی کوردستان بە خۆڕاییە و هیچ پارەیەكی تێناچێت، بەڵام هاوڵاتییان پێویستە کارتی نیشتمانیان هەبێت بۆ ئەوەی بێبەش نەبن لەناو تۆمارکردنەكە، بۆ ناو تۆمارکردن ماوەی مانگێگ دیاری كراوە.

لینکی پڕکردنەوە و تۆمارکردنی ناو؛

https://play.google.com/store/apps/details?id=com.ht.iq

نەبوونی فۆڕمی خۆراک گرفتی بۆ دامەزراندن و نەوتیش دروست...

نەبوونی فۆڕمی خۆراک گرفتی بۆ دامەزراندن و نەوتیش دروستکردووە

لە فۆڕمی خۆراک؛ داتای زیاتر لە 15 ملیۆن کەس بە ئەلیکترۆن...

لە فۆڕمی خۆراک؛ داتای زیاتر لە 15 ملیۆن کەس بە ئەلیکترۆنی کراوە