بۆ ئاوی خواردنەوەیه
كارەبای بەردەوام بۆ ناحیەى ئاشتى و 4 له گونده‌كانى دابین دەكرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كاره‌باى هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، له رێگه‌ى پڕۆژه‌یه‌كه‌وه كاره‌با بۆ سه‌نته‌رى ناحیه‌ى ئاشتى له سنوورى قه‌زاى كۆیه و چوار له گونده‌كانى دابین ده‌كرێت بۆئه‌وه‌ى بتوانن ئاوى خواردنه‌وه بۆ هاوڵاتیانى دابین بكه‌ن.
پڕۆژه‌كه راكێشانى كاره‌بایه بە بڕى زیاتر لە 181 ملیۆن دینار.
كاره‌باى هه‌ولێر ده‌ڵێت، له ئێستادا پڕۆژەكە جێبەجێ دەكرێت كه راكێشانی كارەبای بەردەوامه بۆ پرۆژەی ئاوی سەنتەری ناحیەی ئاشتی، هەروەها چوار گوندی ئەم دەڤەره.
پاره‌ى جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كه 8%ـى له‌سه‌ر داهاتی كارەبایه لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای هەولێر/1 جێبەجێدەكرێت.