ملیۆنان داری زەیتوون و فستق دەچێنن 

پشتێنەی سەوزایی هەولێر رزگار دەکات لە هەوای پیس 

964+

توانا نەقی

پرۆژە گرنگ و ستراتیژیەکەی بواری ژینگە کە پشتێنەی سەوازیی هەولێرە هاتەوە بەر باس و لیژنەی بۆ پێکهێنراوە بۆ ئەوەی دەست بکرێت بە کارەکانی وەک کاربەدەستانی پارێگاکە دەڵێن ملیۆنان دار بە دەوری هەولێردا دەچێنرێت.

پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، پشتێنەی سەوزایی هەولێر لە چوارچێوەی ماستەرپلانی شارەکەیە و کە گرنگیەکی زۆری بۆ پاککردنەوەی هەواو و ژینگەی هەولێر هەیە.

دەشڵێت، لەو پڕۆژەیەدا بڕیارە ملیۆنان دار لە دەورووبەری شارى هەولێر بچێندرێت و لەگەڵیاندا چەندین پۆندی گلدانەوەی ئاویش دروست دەکرێت و دەبێت بە چارەسەرێکی گونجاو بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەش و هەوا و دیاردەی خۆڵبارین و بەرزکردنەوەی رێژەی سەوزایی لە شارەکەدا.

پشتێنەی سەوزایی هەولێر، پڕۆژەیەکى ستراتیژى و گرنگە و بەشێوەی بازنەیی بە چواردەوری هەولێر دەسوڕێتەوە و دەکەوێتە دوای شەقامی 150 مەتری.

لە بارەی مەساحە و پێکهاتەی پۆژەکەوە ئاماژە بەوەکراوە، پانی پشتێنەکە دوو کیلۆمەترە، لەگەڵ دروستکردنى زیاتر لە 10  پۆند، بڕیارە لەو پڕۆژەیەدا ملیۆنان داری زەیتون و فستق بچێنرێت.

ئامانج لە پڕۆژەکە جگە لە زیادکردنی رووبەری سەوزایی، پاراستنی زەوییە کشتوکاڵییەکانە کە بۆ پڕۆژەی نا کشتوکاڵی وەک وەبەرهێنان و نیشتەجێبوون بەکارنەیەت.

پڕۆژەی دروستكردنی پشتێنەی سەوزایی بۆ شاری ھەولێر دەست...

پڕۆژەی دروستكردنی پشتێنەی سەوزایی بۆ شاری ھەولێر دەستپێدەكات