بۆ جەژنی قوربان
هەرچی هۆتێل و مۆتێلی دهۆک هەیە پڕبوون لە گەشتیار
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
بۆ ئەم جەژنە پێشبینی هاتنی گەشتیارێکی زۆر دەکرێت بۆ دهۆک کە 95% تێدەپەڕێنێت و هەرچی هۆتێل و مۆتێل هەیە هەرلە ئێستاوە حیجز کراون.
سەرۆکی کۆمەڵەی هۆتێل و مۆتێلەکانی لقی دهۆکی بە 964ـی وت، پێشبینی دەکەین لەماوەی 10 رۆژدا نزیکەی 80 هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگای دهۆک و دەورووبەری بکەن.
لە سنووری پارێزگای دهۆك، زیاتر لە 215 هۆتێل و مۆتێل و 500 شوێنی گەشتیاری هەن، زۆرترین ئهو شوێنه گەشتیاریانهش دەکەونە سنووری قەزای ئامێدی.
شێخ ئیحسان، سەرۆکی کومەڵەی هۆتێل و مۆتێلی پارێزگای دهۆک بە 964ـی وت، زۆرینەی ئەو گەشتیارانەی لە هۆتێل و مۆتێلەکانی پارێزگای دهۆک دەمێننەوە، خەڵکی ناوەڕاست و باشووری عێراقن و بەشێک لەوانیش خەڵکی پاڕێزگایەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانن.
وتیشی، رێژەی هاتنی گەشتیاران بۆ جەژنی قوربانی ئەمساڵ بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە و زیاتر لە 95%ـە بەراورد بە ساڵانی رابردوو، پێشبینیش دەکەن نزیکەی 80 هەزار گەشتیار لە جەژندا سەردانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بکەن.
باسی لهوهشکرد، لەم جەژنەدا هەموو هێزە ئەمنییەکان لە بازگەکان ئاسانکاریی تەواویان بۆ هاتنەناوەوەی گەشتیاران کردووە و پێشبینی دەکەین دوای جەژنیش، بەهۆی دەستپێکی وەرزی هاوینەوە و پشوی دەوام، گەشتیارێکی زیاتر روو لە پارێزگای دهۆک بکەن و رەنگە رێژەکە دوو هێندە زیاد بکات.
پێداچوونەوە: توانا نەقی