بڵاوکراوەیان هەیە

سبەینێ کە داخرا سێشەممە بازاڕی دۆلارەکە دەکرێتەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

دوو بازاڕی دراوی بەرچاوو لەناو ناوەندی سلێمانی، سبەینێ کە قوفڵیان دا لە نوسینگە و سەرافەکانیان، تا سێشەممە 10.6.2025 نایکەنەوە، هەینی جەژنە و سەرجەمیان پشوو دەدەن.

ئەو دووبازاڕە، بازاڕی دۆلارە کۆنەکە و بازاڕی سەیوانن.

لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا ئەمڕۆ چوارشەممە 4.6.2025 کە بۆ 964یان ناردووە دەڵێن، رۆژی هەینی 6.6.2025، هەردوو بازاڕەکە تا دەدەخرێن و داخستنەکە تا رۆژی دووشەممە 9.6.2025 بەردەوام دەبێ، ئەوەش بەهۆی پشووی جەژنی قوربانەوە.

رۆژی سێشەممە 10.6.2025، بازاڕەکانی دراو بەرووی ئاڵوگۆڕ و حەواڵە و کاری بازرگانی دەکرێنەوە.