ئاسمانی شێوه‌كارى ئه‌ستێره‌یه‌كی لێ كوژایه‌وه
له‌هه‌ولێر دوایین مۆمه‌كان بۆ ماڵئاوایی هونەرمەند قەرەنی جمیل داگیرسان
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
به‌م ئێواره ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ند و نووشس رو رۆشنبیر بۆ ماڵئاواییكردن له هونه‌رمه‌ندى كۆچكردوو قه‌ره‌نى جه‌میل، دوایین مۆمیان داگیرساند، له‌و مه‌راسیمه‌ش وابڵاوكرایه‌وه كه گەلەری شانەدەر بكرێت بە ناوی ئه‌م هونەرمەنده‌وه.
سەرلەبەیانی ئەمرۆ هونەرمەندی شێوەكارى كورد قەرەنی جه‌میلن به‌هۆى نه‌خشییه‌وه له‌هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد.
نوری بێخاڵى نوسەر و رۆژنامەنووس به 964ـى وت، دروستبوونەوەی كەسێكی وا ئاسان نیە بەم هەموو داهێنانەیه‌وە، بۆیه توانا و بەهرەمەندیی و رۆشنبیرییه‌كه‌ى به‌ئاسانى له‌بیرناكرێت.
محه‌مه‌د هاشمى شێوەكاریش كه هاورێ و نزیكی ئه‌م هونه‌رمه‌نده بوو، به 964ـى وت، ئەمرۆ یەكێك لەدرەوشاوەترین ئەستێرەمان لە دونیای هونەری شێوەكاری كوردى لەدەستدا و ناشتوانین مێژووی ئه‌م هونەرە بە بێ مامۆستا قەرەنی جه‌میل بنووسرێته‌وه.
وتیشی “پێشنیاریك لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیرییه‌وه هەیە كه ناوی گەلەری شانەدەر بگۆڕدرێت بۆ ناوی گەلەری قەرەنی جه‌میل”.
قەرەنی جەمیل كێیە؟
لە ساڵی 1954 لە شاری هەولێر لەدایکبووە و دیارترین هونەرمەندی شێوەكاری كوردستان و هەولێرە.
لە ساڵی 1977 بڕوانامەی دیبلۆمی لە پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی بەغدا بەدەستهێناوە.
ساڵی 1984 کۆرسی یەک ساڵەی (لیتۆگراف)ی لە ئیسپانیا تەواوکردووە.
-یەکەمین پیشانگای تایبەتیی خۆی لە ساڵی 1977 لەهۆڵی (ئەیوبیە)ی شاری هەولێر کردووەتەوە.
– بەشداریی زیاتر لە (40) پیشانگای هاوبەشدا کردووە لە (بەغدا، هەولێر، ئیتاڵیا، بەرشلۆنە، ئەلمونێیکەر، ڤالێنسیا، بڕۆکسل، کۆپنهاگن، هۆڵەندا و پۆڵەندا).
لە هەولێر گەلەریی تایبەت بە خۆی هەبوو، كە لە لایەن پارێزگای هەولێرەوە بۆی دابین كرابوو، پارساڵ لە 9.10.2024 گەلەرییەكە كرایەوە و ژمارەیەك تابلۆ و كارە هونەرییەكانی خۆی تێدا نمایش كردبوو.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن