تۆمەتبارێکیش دەستگیر کراوە
چەند ئامێڕێکی بلوتوزی تایبەت بە غەشکردن دەستیان بەسەرداگرا
964+
توانا نەقی
لەلایەن ئاسایشی هەولێرە دەست گیراوە بەسەر چەند ئامێرێکی بلوتوز تایبەت بە غەشکردن لە تاقیکردنەوەکاندا.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە تۆمەتبارێك دەستگیر کراوە کە کاری فرۆشتن ئامێری بلوتوزی تەیبەت بە گزی و غەشکردن کردووە.
دەشڵێت، ئەو کەسە چەند ئامێرێکی لە بەغداوە هێناوەتە ناو شاری هەولێر بە مەبەستی ئەوەی ساغیان بکاتەوە، بەڵام بەرلەوەی ئامێرەکان ساغ بکاتەوە دەستیان بەسەردا گرتووە.
تۆمەتبارەکە ناوی ( م، ک، خ)ـە و دەستگیر کراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.
ئاسایش ئاماژەی بەوەشکردووە، ساڵانە لەکاتی دەست پێکردنی تاقی کردنەوەکانی پۆلی 12 لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان ژمارەیەک پەیج و ئەکاونت بانگەشەی فرۆشتی ئەو ئامێرانە دەکەن کە قەدەغەیە و رێگە پێدراو نییە، بۆیە هەرکەسێک کاری کڕین و فرۆشتن بەو ئامێرانەوە بکات رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەرو دەرێت بەدادگا.