کۆمپانیای نەوتی باکوور
كۆمپانیای نەوتی باكوور
ئاگرەكەی بۆریی غازی سروشتی لە كەركوک كۆنتڕۆڵ كرا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
کۆمپانیای نەوتی باکوور دووپاتی کردەوە، ئەو ئاگرەی لە بۆری غازی سروشتی 30 گرێ، لە کێڵگەی عجێلەوە بەرەو کۆمپانیای غازی باکوور دەڕوات، کۆنتڕۆڵ کراوە و کوژێندراوەتەوە.
کۆمپانیاکە لە راگەیاندراوێكدا ئەمشەو دووشەممە 2.6.2025 روونیکردەوە، ستافی تەکنیکی و ئەندازیارییان، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی لە پارێزگای کەرکوک، دەستبەجێ دەستیان بە کوژاندنەوە و کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە کرد، شوێنەکە بە سەلامەتی كۆنتڕۆڵ كرا بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی مرۆیی لێبکەوێتەوە.
کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەش کردووە، تیمەکانی ئەندازیاری و تەکنیکی سەرقاڵی پشکنین و چاککردنەوەن لە شوێنی رووداوەکە، بەشی زیانلێکەوتووش دەستنیشان کراوە و لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا بە تەواوی دەگۆڕدرێت.
کۆمپانیای نەوتی باکوور دەڵێت، ئەم رێوشوێنانە بەشێکە لە پابەندبوونی کۆمپانیاکە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی غازی سروشتی لە رێگەی بۆرییەوە بۆ کۆمپانیای غازی باکوور لە زووترین کاتدا.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە کێڵگهی غازی عجێل سەر بە پاڵاوگەی بێجی بۆرییەکی 10 ئینجی گواستنەوهی غاز لە نزیک ناحیەی یایچی لە شاری کەرکوک تهقییەوە.
ئەوكاتە سەرچاوەیەك بە 964ی وت، “هۆكارى تهقینهوهكه ئهوهبووه، كه سێ مەتری بۆرییهکە بەهۆی تەمەنی دروستبوونیەوه ژەنگی گرتبوو، ئەمڕۆش تیمی چاکكردنەوە سەرقاڵی چاکكردنەوەی بوون و بەهۆیەوە گڕی گرت و تەقییەوە”.