باڵیۆزه‌كه‌ى له چایخانه‌ى مام ده‌روێش بوو
داوا له سویسرا كرا پڕۆژه‌ى گه‌شتیاری له‌هه‌ڵه‌بجه جێبه‌جێ بكات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گه‌شتوگوزاری هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ پاڵیۆزى وڵاتى سویسرا میوانیان بووه و دواى ئه‌وه‌ى چه‌ندین ناوچه‌ى گه‌شتیاریان پێشان داوه و داواى لێكراوه به‌شێك له پڕۆژه‌كانیان له هه‌ڵه‌بجه جێبه‌جێ بكەن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2.6.2025 دانێل هون باڵیۆزی سویسرا لە عێراق بە سەردانێک له پارێزگای هەڵەبجە بوو.
چیا قاسم، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە كه بە نوێنەرایەتی پارێزگاری هەڵەبجە له‌گه‌ڵ میوانه‌كه‌یان بووه، داوای لە باڵیۆزی سویسرا کرد بەشێك لەو پڕۆژانەی کە لە عێراق هەیانە، لە هەڵەبجە ئەنجامی بدەن، بە تایبەت لە بواری گەشتوگوزار و ژینگەدا.
داواشی لێكردووه له داهاتوو رۆڵیان هەبێت لە بەرزکردنەوەی توانای کارمەندانی گەشتیاری، بە تایبەت لە کەرتی تایبەتدا، بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی زیاتری کەرتی گەشتوگوزاری پارێزگای هەڵەبجە.
به‌پێی ئه‌و راگه‌یەندراوه‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌ڵه‌بجه بڵاویكردووه‌ته‌وه، باڵیۆزی سویسرا پشتیوانی و هەماهەنگی خۆی بۆ پارێزگای هەڵەبجە دووپاتکردەوە .
گه‌شتوگوزار چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئه‌م سه‌ردانه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه ناوچه جیاوازه گه‌شتیارییه‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌ى به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه، كه یه‌كێك له سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ چایخانه‌كه‌ى مام ده‌روێش بووه، كه كه‌وتووه‌ته دوایین خاڵى سنوورى له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران، كه جۆگه‌ڵه‌ئاوێكى کۆنکرێتی له‌یه‌كتریان جیاده‌كاته‌وه.