بڕیار بوو یارییەکە لە بەسڕە بکرێت
عێراق پارەکەی لە کۆستاریکا سەندەوە
964+
دێسكی عه‌ره‌بی
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی له فیدراسیۆنی كۆستاریكا وه‌رگرته‌وه، كه بۆ ئه‌نجامدانی یارییه‌كی دۆستانه له به‌سڕه پێی‌دابوو.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بڕی 350 هه‌زار دۆلاری له هاوتا كۆستاریكاییه‌كه‌ی وه‌رگرته‌وه، ئه‌مه‌ش دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ی نێوانیان، كه بڕیار بوو له مانگی تشرینی دووه‌می رابردوو له شاری به‌سڕه بكرێت.
بڕیار بوو له 17.11.2022 هه‌ردوو هه‌ڵبژارده له به‌سڕه یاریی بكه‌ن، شاندی كۆستاریكا له سنووری كوێته‌وه ویستیان بێنه ناو عێراق و شاری به‌سڕه، به‌ڵام به بیانووی ئه‌وه‌ی رازیی نین مۆری عێراق له پاسه‌پۆرته‌كانیان بدرێت، ئاماده‌نه‌بوون پێ بنێنه ناو خاكی عێراق و یارییه‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه، هه‌رچه‌نده بڕی 350 هه‌زار دۆلاریان به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی یارییه‌كه وه‌رگرتبوو.
ریاز هادی ئەندامی نووسینگەی راگەیاندنی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق به تۆڕی 964ی وت، شاندێکی فیدراسیۆنی کۆستاریکا لە قەتەڕ لەگەڵ سەرۆکی فیدراسیۆنی عێراق کۆبوونەوە و داوای لێبوردنیان کرد بۆ ئەوەی ڕوویدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، شاندی كۆستاریكا داوای یارییه‌كی دۆستانه‌یان كرد، به‌ڵام عێراق ره‌تیكرده‌وه.
سه‌رچاوه‌كه وتی، شاندەکە دانیان بەوەدا ناوە مەرجەکانی گرێبەستەکەیان پێشێل کردووە و لە ئەنجامدا ئەو بڕە پارەیەی کە پێیاندرابوو، کە بڕی 350 هەزار دۆلار بووە، گەڕێنرایەوە.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق پێشتر سكاڵای له‌سه‌ر فیدراسیۆنی كۆستاریكا تۆمار كردبوو، داوای ئه‌و پاره‌یه‌ی كردبووه‌وه.