ئاژەڵانی عێراق دژی نەخۆسی تای خوێن بەربوون دەکوترێن
لەترسی تای خوێنبەربوون
کڕینی ئاژەڵ لە دەرەوەی مەیدانی ئاژەڵان قەدەغەیە
964+
میلاد جەلال_گەرمیان
جەژنی قوربان نزیکبووەتەوە و قایمقامیەتی کەلاریش کەوتونەتە خۆیان و دەڵێن، ئەوانەی قوربانی دەکەن و ئاژەڵ دەکڕن، جگە لە مەیدانی ئاژەڵانی ناحیەی رزگاری لە ھیچ جێگایەکی دیکە ئاژەڵ نەکڕن.
عارف عادل، قایمقامی قەزای کەلار بە 964ـى وت، “لە ماوەی رۆژانی جەژنی قوربان تیمەکانمان لە مەیدانی ئاژەڵان و کوشتارگەی ناحیەی رزگاری و کوشتارگەی کەلار دەبن”.
“ھاوڵاتیان ئاژەڵەکانیان لە مەیدانی ئاژەڵان بکڕن و لە کوشتارگەکان سەری ببڕن، بۆئەوەی سەلامەت بن و دوربن لە نەخۆشی تای خوێنبەربوون، چونکە تیمەکان چاودێری تەواوی کوشتارگەکان دەکەن”، عارف عادل وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ھەرکەسێک لە دەرەوەی کوشتارگەکان ئاژەڵ سەرببڕێت لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکەن، لەبارەی بونی نەخۆشی تای خوێن بەربوون لە کەلار وتیشی، “لە سنورەکە تا ئێستا ھیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە”.
پێداچوونەوە: هاوبەش