کەوتە ژێر خۆڵەوە

تەرمی کرێکارێکیان لە پزیشکی دادە

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

دوای ئەوەی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە پرۆژەی خزمەتگوزاری خێرای ئاو پێنج کرێکار کەوتنەوە ژێر خۆڵ یەکێکیان گیانی لەدەستدا.

پەیامنێری 964 لەبەردەم پزیشکی دادەوە رایگەیاند، تەرمی کرێکارەکەیان لە نەخۆشخانەی رۆژئاواوە هێناوەتە پزیشکی داد و توێکاری بۆ تەرمەکەی دەکەن و رادەستی خانەوادەکەی دەکەنەوە.

دەشڵێت، تەمەنی ئەو کرێکارە 18 ساڵ بووە و خەڵکی قەزای شەرگاتە لە پارێزگای سەڵاحەدین.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

پێنج کرێکار کەتوونەتە ژێر خۆڵەوە 

پێنج کرێکار کەتوونەتە ژێر خۆڵەوە