کەش وهەوا _ هاوین
کەشوهەوا
ئاسمان تۆز و خۆڵی سوکی دەبێت و پلەکانی گەرما دادەبەزن
964+
توانا نەقی
کەشناسی پێشبینی ئەوە دەکات لە ئیوارەوە تۆزو خۆڵ روو دەکاتە زۆرێک لە ناچەکان و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە بڵام بەری دڵ ناگرێت و هەر گەرم دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی بڵاویکردەوە، پلەکانی گەرما ئەمڕۆ تا سێ پلەیەک دادەبەزێت و هەرچی سەبارەت بە کەشی سبەینێییە پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن.
ئەمڕۆ دوو شەممە 2.6.2025
کەش / ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت , لە دواى نیوەرۆ و ئێوارە لە ئەنجامى زیادبوونى خێراى با ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ هەیە , کاریگەرى ئەم تۆز و خۆڵە لە سەر هەندێ ناوچە ى دەشتاى و ناوچە کراوەکان بەرووى خێراى با زیاتر دەبێت .
خێراى با / مامناوەند ( 10 – 20 )کم/ک , هەندێ کات لە دواى نیوەڕۆ دەگاتە سەرووى 25کم/ک
مەوداى بینین / ( 8 – 9 ) کم دەبێت, لە کاتى تۆزوخۆڵ کەم دەبێتەوە بۆ (6-7)کم
ئاراستەی با / باشووری ڕۆژ هەڵات دەبێت .
پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە (2- 3 ) پلەی سیلیزی بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی وەک لە وێنەکەدا ئاماژەى پێکراوە .بەرزترین پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ دووشەممە:
هەولێر : 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 37 پلەی سیلیزی
دهۆک : 36 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :37 پلەی سیلیزی
سۆران : 36 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 25 پلەی سیلیزی
گەرمیان :40 پلەی سیلیزی