نزیكه‌ى 70 كه‌پر بوون و ناویان لێنابوو عه‌لوه‌

له‌به‌ر خاترى عەلوەی نوێیه‌كه‌ی پێنجوێن عەلوە کاتییەکانی گەرمک دادەخرێن

964+

کامیار کەمال – پێنجوێن

بە بڕیاری دەستەی وەبەرهێنانی سلێمانی، عەلوە کاتییەکانی یاخود ئەو کەپرەکانەی کە کڕین و فرۆشتنی بەرهەمە هاوینەییەکانی پێنجوێنی تێدا ده‌كرا دادەخرێت، بۆ ئه‌م مبه‌سته‌ش ئاسایش راسپێردراوه‌ ئه‌م بڕیاره‌ جێبه‌جێبكات.

زیاد عەبدوڵا، بەڕێوەبەری ناحیەی گەرمک بە 964ـی راگەیاند، بە بڕیارێک ئاسایشی ناحیەکەیان ئاگادار کردوەتەوە کە مۆڵەت نەدرێت بە کردنەوەی هیچ کەپرێک لە سنوری ناحیەكه‌یان.

وتیشی “بڕیارەکە بەهۆی کردنەوەی عەلوەی نوێی پێنجوێنە و دەبێت هەمووان بچنە ئەوێ و یەک عەلوەی تایبەت بۆ پێنجوێن هەبێت”.

ئەو نوسراوەی ئەوان کردوویانە بە بڕیاری دەستەی وەبەرهێنانی سلێمانی بووە و ساڵانەش تەنیا لە ناحیەی گەرمک 60 بۆ 70 کەپر کراونەتەوە.

لایخۆشییه‌وه‌، هێمن ئیبراهیم قایمقامی پێنجوێن به‌ 964ـی وت، چاوەڕێن بزانن ئاخۆ ئەو عەلوە نوێیە تەواو دەبێت یاخود نا و دواتر بڕیار دەدەن.

عەلوە کاتیەکان یاخود کەپرەکان، كه‌وتبوونه‌ دەشتی پێنجوێن لەسەر رێگای گشتی، کە تیایدا مامەڵەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی جوتیارانی تێدا دەکرا و شوتی و تەماتە و کاڵەک و شوتی و بیبەر و کولەکەی تێدا ساغ دەکرایەوە.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌به‌ر خاترى عەلوەی نوێیه‌كه‌ی پێنجوێن عەلوە کاتییەکانی گەرمک دادەخرێن

کرێکارانى عەلوەى هەولێر داواى رۆژێک پشوو دەکەین

کرێکارانى عەلوەى هەولێر داواى رۆژێک پشوو دەکەین

کاسبکارانی عەلوەی هەڵەبجە دەبێ کاتژمێر پێنجی بەرەبەیا...

کاسبکارانی عەلوەی هەڵەبجە دەبێ کاتژمێر پێنجی بەرەبەیان بچنەسەر کارەکانیان

کەسێک 400 ملیۆنی کاسبکارانی عەلوەی کەلاری بردووە و دیار ...

کەسێک 400 ملیۆنی کاسبکارانی عەلوەی کەلاری بردووە و دیار نەماوە