دیمەنێک لە بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوە لە یەکێک لە ناوەندەکانی خوێندن لە سلێمانی - وێنە: ئەرشیفی 964
بۆ ئەوانەی کەوتوون و دەرنەچوون
خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی نۆ بڵاوکرایەوە
964+
شۆڕش قادری
تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی نۆ بۆ ئەمساڵی خوێندن لە 16ـی ئەم مانگە دەستپێدەکەن و تا 30ـی مانگ بەردەوام دەبن.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی تاقیکردنەوەی نیشتمانی (پۆلی نۆیەم – خولی دووەم)، بۆ ساڵی خوێندنی (2024-2025)ـی بڵاوکردەوە و بەپێی خشتەکە تاقیکردنەوەکان رۆژی دووشەممە 16.6.2025 دەستپێدەکەن و رۆژی دووشەممە 30.6.2025 کۆتا تاقیکردنەوەیە کە وانەی ئینگلیزییە.
وێنەیەکە خشتەکە لە خوارەوە؛