"هیوایەتم مناڵە"

بەیادی منداڵییەوە بەشداری ئاهەنگی رۆژی جیهانی منداڵان کرد

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

گەورەکانیش هاوشێوەی منداڵان بەشداری ئاهەنگی رۆژی جیهانی منداڵان دەکەن و یادەوەریان هەیە لەگەڵیدا.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی چالاکییەک بەبۆنەی رۆژی جیهانی منداڵان بەڕێوەچوو کە سبەینێیە، هانا جەبار یەکێک لە بەشداربووانی چالاکییەکە بە 964ـی وت، بەیادی منداڵییەوە بەشداری ئاهەنگەکەی کردووە و چێژ لەو چالاکیانە دەبینێت کە نمایش دەکرێن بۆ منداڵان.

“هیوایەتم منداڵە و منداڵی خوشک و رەفیقەکانم، هەموویانم خۆش دەوێ”، هانا جەبار وای وت.

باسی لەوەشکرد، ساڵانێکی زۆرە بەشداری چالاکی منداڵانی کردووە، بەڵام نزیکەی پێنج ساڵە وازی هێناوە و ئێستا لە بواری شانۆدا کار دەکات.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

ئەم ئێوارەیە ئاهەنگی منداڵان گێڕدرا

ئەم ئێوارەیە ئاهەنگی منداڵان گێڕدرا