هەولێر

ئەو منداڵەی چوار رۆژ پێش ئێستا سەگ گەستی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا

+964

دەشتی عارف ـ هەولێر

دوایی ئەوەی سەگی بێلانە لە هەولێر  پەلاماری منداڵێکی شەش ساڵانیدا، منداڵەکە دوایی چوار رۆژ لە مانەوەی لە نەخۆشخانە ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.

رەجەب عەبدولغەفار برای  ئەو منداڵە مردنی براکەی بۆ پشت راستکردینەوە و وتی، محمدی برام دوایی چوار رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە دوا نیوەرۆی ئەمڕۆ بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.

محمد عەبدولغەفار، تەمەنی شەش ساڵان بوو، تووش بووی نەخۆشی داون بوو، شەوی 27ـی مانگ بەهۆی پەلاماری سەگەوە زیانێکی زۆر بەرسەری کەوتبوو، دوایی چوار رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانەی رۆژئاوا کۆچی دوایی کرد.

رووداوەکە شەوی 27ـی ئەم مانگە لە گوندی قوچەبلباس سەر بە پارێزگای هەولێر روویداوە.

ئەمە یەکەمجار نیه سەگ پەلاماری هاوڵاتیان دەدات و ئەمەش بۆوە هۆی بێزار بوونی خەڵک لەو سەگانە و داوا دەکەن حکومەت چارەسەرێکی بنەڕەتییان لێ بکەن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

له‌ گوندێكی هه‌ولێر سەگ پەلاماری منداڵێکی شەش ساڵی دا

له‌ گوندێكی هه‌ولێر سەگ پەلاماری منداڵێکی شەش ساڵی دا