کارمەندێکی تەندروستی ئامێری پشکنینی کۆرۆنای بەدەستەوەیە. وێنە: ئاژانسەکان
زیاتر بۆ كەسانی بەتەمەنە
ڤاكسینێكی نوێ بۆ كۆرۆنا راگەیاندرا
+964
ئەرسەلان عەبدوڵا
كۆمپانیای مۆدێرنا رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتیی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا (FDA) ڤاکسینی نەوەی نوێی پەتای کۆرۆنا – (کۆڤید-19ی بۆ کەسانی تەمەن 65 ساڵ و سەرووتر پەسەند کردووە، ئەمە یەکەم پەسەندکردنە لە دوای توندکردنەوەی مەرجەکان لەلایەن دەزگاکەوە.
ڤاکسینەکە بۆ کەسانی تەمەن 12 بۆ 64 ساڵیش کە کێشەی تەندروستییان هەیە یان مەترسیی تووشبوونیان بەرزە، پەسەند کراوە.
هاوکات، رۆبەرت کێنێدی، وەزیری تەندروستی ئەمریکا، هەفتەی رابردوو رایگەیاندبوو، وڵاتەکەی راسپاردەی کوتانی رۆتینی کۆڤید-19 بۆ ژنانی دووگیان و منداڵانی تەندروست رادەگرێت، ئەمەش پێچەوانەی رێنماییەکانی سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانە.
کێنێدی لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژەی بەوەشکرد، ڤاکسینەکان لە خشتەی پێشنیارکراوی CDC لابراون.
ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت، کە هەفتەی پێشوو مەرجی توندتر بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی کۆڤید-19 دانرا، کە تەنیا بۆ بەساڵاچووان و کەسانی مەترسی لەسەر سنووردار کرابوو.