نوێکردنەوەی کارتی نشینگە - وێنە: CDO
لە سلێمانی و لەیەک مانگدا
کارتی نشینگە بۆ پێنج هەزار و 600 پەنابەری سوریا نوێکرانەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
لە ماوەی مانگی ئایار و لە سلێمانی، پێنج هەزار و 600 پەنابەری سووری سەردانی نشینگەی پەنابەرانیان کردووە و کارتی نشینگەیان نوێ کردووەتەوە.
ئۆفیسەکە لەناو رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت کارەکانی رایی دەکات، کە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانییە.
بە گوێرەی ئەو ئامارەی رێکخراوەکە بڵاویکردووەتەوە، لەماوەی 1.5.2025 بۆ 29.5.2025، پێنج هەزار و 600 کەس سەردانی بنکەی نشینگەی پەنابەرانی سوریایان لەناو ئۆفیسی رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO کردووە.
تەنیا لەو ماوەیەدا، هەزار و 590 خێزانی پەنابەر کە پێکهاتبوون لە پێنج هەزار و 600 کەس، سەردانی بنکەی نشینگەی پەنابەرانی سوریایان لەناو ئۆفیسی سەرەکی رێکخراوی CDO کردووە و کارتی نشینگەیان نوێ کردووەتەوە.