هۆشدارى دەدرێت

کارەبا و خەرجنەکردنى شایستە داراییەکان؛ ئاماژەن بۆ خۆپیشاندان لە بەغدا

964+

محەمەد فاتیح

نەك بە تەنها هاونیشتیمانیانی هەرێمی كوردستان بەڵكو هاوڵاتیانی عێراقیش پڕبوونە لە كەمتەرخەمیی و كەموكوڕییەكانی حكومەتی فیدڕاڵی و هەڕشەی خۆپیشاندانی گەورە دەكەن ئەگەر بێتو بەردەوامبن لە بڕین و نەدانی شایستەی فەرمانبەران.

عەلی ناسر نووسەر و لێكۆڵەری سیاسی سەربەخۆ قسەی بۆ 964 كرد و دەڵێت، “ئەو پارانەی بۆ فەرمانبەران تەرخانكراوە و بۆیان خەرج دەكرێت وەك ماف و شایستەی خۆیان دەستوور و هەموو یاساكانی عێراق بۆیانی دەستەبەر كردووە و پێویستە دوور لە ناكۆكییە سیاسییەكان لە كاتی خۆیدا سەرف بكرێن”.

“ئێمە لە ماوەكانی داهاتوودا خۆپیشاندانی گەورە لە عێراق ئەنجام دەدەین ئەگەر بودجە پەسەند نەكرێت یان حكومەتی عێراق خۆی بدزێتەوە لە خەرجكردنی شایستەكانی فەرمانبەران لە عەلاوە و پلەبەرزكردنەوە” عەلی ناسر واى وت.

کارەبا و خەرجنەکردنى شایستە داراییەکان؛ ئاماژەن بۆ خۆپیشاندان لە بەغدا

وتيشى، “سەرهەڵدانەوەی كێشەكانی نێوان عێراق و هەرێمیش هۆكارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو گرێبەستانەی كە لە نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئەمریكادا كراوە بۆ وەبەرهێنانی نەوت و غاز لەسەر خاكی هەرێم”.

ئەو دەڵێت، “گەلی عێراق زۆری چەشتووە بەهۆی كەمی كارەبا و هەموو ئەو بارودۆخە قورسەی تێیدا دەژی، هەیە تەنها خۆراكی یەك رۆژی نییە، كاتێك دەبینین عێراق پارە بە وڵاتەكانی تر دەبەخشێت و هاوڵاتیانیشی دەناڵێنن بە دەست نەبوونی و باری ئابووری خراپ وبێ‌ كارییەوە، بۆیە هۆشداری دەدەین لە خۆپیشاندانی گەورە لە دوای مانگى شەشەوە، ئەگەر كارەبا دابین نەكرێت و عەلاوە و پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران خەرج نەكرێت”.

سەرەڕای ئەوەی چەندین ساڵە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەدەست لێبڕینی موچە و دواكەوتنی موچەوە دەناڵێنن لە ساڵی 2014وە عەلاوە و پلەبەرزكردنەوەیان راگیراوە.

لە بەغدا هەرکەس خۆپیشاندان بکات دەستگیر دەکرێ

لە بەغدا هەرکەس خۆپیشاندان بکات دەستگیر دەکرێ