دوو تۆمەتبار بە سێ کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران - وێنە: ئاسایشی هەولێر
بە تایبەت لەناو گەنجاندا
وەزیرى ناوخۆ: بەکارهێنانی ماددەى هۆشبەر بەشێوەیەکى ترسناک زیادی کردووە
964+
ژووری هەواڵ
وەزیرى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان هۆشداریدەدات لە زیادبوونی بەکارهێنانی ماددەى هۆشبەر و دەڵێت بە تایبەت لەناو گەنجاندا بە شێوەیەکى ترسناک زیادیکردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 29.5.2025، رێبەر ئەحمەد، وەزیرى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە میانى راگەیاندنی هەڵمەتی نیشتمانی رووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە شارى هەولێر، رایگەیاند، بە وتەی وەزیری ناوخۆ، بەهۆی زیادبوونی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر، توانای دارایی دەستە تاوانکارییەکان گەشەیسەندووە.
بە وتەی وەزیری ناوخۆ، بەهۆى هەڵکەوتەى جوگرافیى ناوچەکەوە، هەرێمى کوردستان بەرکەوتەى راستەوخۆى ماددە هۆشبەرەکانە.
وەزیری ناوخۆ راپۆرتێکی رێکخراوى (یوئێن ئۆ دى سى) خوێندەوە و رایگەیاند، لە ساڵى 2022 نزیکەى 275 ملیۆن کەس لە ناوچە جۆراوجۆرەکان ماددەهۆشبەرەکانیان بەکارهێناوە.
دەشڵێت، بە گوێرەى رێکخراوى تەندروستیى جیهانى، ساڵانە نزیکەى 500 هەزار کەس بەهۆى بەکارهێنانى ماددەى هۆشبەرەوە گیانلەدەستدەدەن.