حەبى مادەى هۆشبەر... وێنە: ئاژانسى دەنگوباسى عێراق
لەکۆی 138 وڵات
عێراق پلەی سێیەمی لە بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەردا بەدەستهێنا
964+
ژووری هەواڵ
پۆلیسی دوبەی ریزبەندی ئەو وڵاتانەی بڵاوکردەوە کە لە رووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر چالاک بوون و لەکۆی 138 وڵات عێراق پلەی سێیەمی گرتووە.
وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر رکابەری لەگەڵ وڵاتانی دیکەدا دەکات و لەکۆی 138 وڵات پلەی سێیەمیان بەدەستهێناوە لە بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەردا.
وەزارەتەکە راشیگەیاندووە، پۆلیسى دوبەى چوارەمین لوتکەى پۆلیسى جیهانى ساز کردووە و لەنێو 138 وڵات و 205 رێکخراویی حکومی و ناحکومی پلەی سێیەم دراوە بە عێراق.
بەپێی ریزبەندییەکە عێراق لەدواى هیندستان و مۆنتینیگرۆ دێت کە پلەى یەکەم و دووەمیان گرتووە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەشڵێت، بەردەوامن لە هەڵوەشاندنەوەی تۆڕەکانی بازرگانیی ماددەی هۆشبەر و پاراستنی گیانی هاوڵاتییان و پتەوکردنی سەقامگیری و ئاسایش لە وڵاتەکەدا.
بەگوێرەی ئاماری لیژنەی لەنێوبردنی مادەی هۆشبەر رایدەگەیێنێت، ساڵی رابردوو لە عێراق نزیکەی چوار تۆن ماددەی هۆشبەر لەنێوبراوە.