"ئۆتۆمبێل وەک پێڵاوە"

“بۆ ئەوەی شۆفێربیت دەبێت رێزی بەرامبەرت بگریت و پابەندی یاسا بیت”

964+

کامیار کەمال- پێنجوێن

ئەمڕۆ پرۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون لە سیمینارێکدا کە بۆ دکتۆر محەمەدی خانی رێکخرابوو، هۆشیاری لەسەر شۆفێری و لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بڵاوکرایەوە.

دکتۆر محەمەدی خانی، سەرپەرشتیاری پارەوەردەی لە پرۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون و مامۆستای زانکۆ لە تاران بە 964ـی راگەیاند، لێخوڕین شۆفێری نییە و دەبێت ئەو کەسەی لێدەخوڕێت، پابەندی یاسای هاتوچۆ بێت و هاوکار بێت و رێز لەهەموان بگرێت جا دەبێتە شۆفێر.

وتیشی، شۆفێرەکان دوو بەشن و بەشێکیان کە کارووباری خەڵکی رایی دەکەن وەک گواستنەوە و فریاکەوتنەکان گیانی ئەوانی دیکەشیان لەسەر شانە.

“ئۆتۆمبێل بووەتە پێڵاو و هەموومان خۆمان بە شۆفێر دەزانین و هەرکەسێکیش بۆخۆی شۆفێری دەکات و گوێ ناداتە بەرامبەر و ئەوانی دیکەش دەخاتە مەترسییەوە” محەمەدی خانی وای وت.

باسی لەوەشکرد، ئەو کەسانەی واستە لای پۆلیسی هاتوچۆ دەکەن بۆ ئەوەی ئەو شتانەی کە لە پێناو خۆماندایە، ئەوا واستە دەکەیت بۆ مەرگی خۆت.

پرۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون ماوەی دووساڵە لە قەزای پێنجوێن لە بابەتە پەروەردەی و فێرکاری کۆڕ و سیمینار ئەنجام دەدات.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

محەمەد خانی لەبارەی تیکتۆکچییەکانەوە: باشە دەستگیرکرا...

محەمەد خانی لەبارەی تیکتۆکچییەکانەوە: باشە دەستگیرکراون، بەڵام لەگەڵیان میهرەبان بن