دەبەی ئاو لەناو ئۆتۆمبێلەكانتاندا بە جێ‌ مەهێڵن

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی چەند رێنماییەك بڵاودەكاتەوە

964+

محەمەد فاتیح

ئاگاداربە لە هاویندا ئەم کەرەستانە لە ئۆتۆمبێلدا بە جێ مەهێڵە، ئەمە داواكاری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانیيه بۆ شۆفێران لەپێناو پاراستنی سەلامەتیاندا.

وەرزی گەرمایە و لایەنە پەیوەندیدارەکان کە بێگومان دەبێت هاوڵاتیان هاوکاریان بن بە هەموو شێوەیەک دەیانەوێت رێگە لە رووداوی نەخوازرا و ئاگرکەوتنەوە بگرن.

كەرەستەكان بریتین لە:

-چاویلكەی زەڕەبین

-پاوەر بانك

-دەبەی ئاو

-بۆن و موعەتەر

-وایەری USB لە حاڵەتی كۆنێكتدا

-چەرخ

ماوەیەكە لە هەرێمی كوردستان رووداوی نەخوازراوی هاتووچۆ زۆربووە بە تایبەتی سووتانی ئۆتۆمبێل و دەبنە هۆی گیان لە دەستدان و برینداربوونی هاونیشتیمانیان.