ئاماری تای خوێنبەربوون لە كوردستان و عێراق
95 تووشبوو تۆماركران و 13یشیان گیانیان لەدەستداوە
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری فەرمیی تووشبوو، هەروەها مردووانی بە تای خوێنبەربوون لە عێراق و كوردستان راگەیاند، كە تا ئێستا 95 تووشبوو تۆماركراون و لەوانیش 13یان گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتەكە لە راگەیاندراوێكدا ئاماری هەموو شارەكانی عێراق و كوردستانی لە بارەی تۆماركردنی پەتای تای خوێنبەربوون بڵاوكردەوە، ئاماژە بەوەش دەكەن لە هەفتەی رابردووەوە هیچ كەسێك بە ڤایرۆسەكە نەمردووە.
ئامارەكە بەم جۆرەیە:
زیقار 29 تووشبوو، 1 مردن
بەغدا – رەسافە: 11 تووشبوو، 3 مردن
بەغدا – كەرخ: 1 تووشبوو
واست: 11 تووشبوو، 1 مردن
موسەننا: 7 تووشبوو، 2 مردن
موسڵ و میسان: 6 تووشبوو، 2 مردن
كەركوك: 5 تووشبوو، 4 مردن
بەسڕە: 5 تووشبوو
دیالە: 5 تووشبوو، 1 مردن
دیوانیە: 1 تووشبوو
دهۆك: 2 تووشبوو، 1 مردن
هەولێر، ئەنبار، بابل، كەربەلا: هەریەكەی 1 تووشبوو
وەزارەتەكە دەڵێت: سەرجەم تووشبووان لەو كەسانەن كە ئاژەڵ بەخێودەكەن، یان لەگەڵ مەڕوماڵات كار دەكەن، یان قەسابن و ئاژەڵ سەردەبڕن.
“وەزارەت رێنمایی هاوڵاتیان دەكات گۆشت لە شوێنە فەرمییەكانی گۆشتفرۆشتن بكڕن، دواتر لە فرێزەر دایبنێت، پاشان بۆ خواردن بە پلەیەكی بەرزی گەرمی بیكوڵێنن، هەروەها كەلوپەل پارچەپارچەكردن و ئامادەكردنی بە تایبەت بۆ دابین بكەن، ئەگەر هەر نیشانەیەكیش لە كەسێك دەركەوت، بە خێرایی سەردانی نزیكترین بنكەی تەندروستی بكات، چونكە زوو دەستنیشانكردنی پەتاكە وا دەكات ئەگەری چارەسەری زۆرتر بێت”.