پۆلیس بە باند ناویان دەبات و دەستگیری کردن

لە قەڵادزێ چوار مێردمنداڵ هەرچی بەردەستیان کەوتووە دزیویانە

964+

شۆڕش قادری

لە قەڵادزێ چوار مێردمنداڵ هەرچی بەردەستیان کەوتووە دزیویانە، هەر لە موبەریدەوە هەتا کێبڵی کارەبا و دەرگا و پەنجەرە، پۆلیس بە باند ناویان دەبات و دەستگیری کردن.

عەقید شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە 964ـی وت، “هێزەکانمان لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر دوای بەدەستهێنانی زانیاری، باندێکی دزیکردنیان دەستگیرکرد کە پێکهاتوون لە چوار مێرمنداڵ”.

“دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیان مێردمنداڵەکان دانیان ناوە بە تاوانەکەیان و بەوتەی خۆیان لە چەندین شوێن کەلوپەلی جۆراوجۆریان دزیوە”، شۆڕش ئیسماعیل وای وت.

دەرگا و پەنجەرەی خانوو و کێبڵی کارەبایی و دەرگای ئۆتۆمبێل و موبەریدەیان دزیوە

باسی لەوەشکرد، لە دیارترین ئەو کەلوپەلانەی دزیویانە، بریتین لە دەرگا و پەنجەرەی خانوو و کێبڵی کارەبایی و دەرگای ئۆتۆمبێل و موبەریدە و دەیان جۆری تر.

وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین وتیشی، بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 443 لە یاسایی سزادانی عیراقی تۆمەتباران راگیراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیان بەردەوامە.

باندێکی دزیکردن لە رانیە دەستگیرکران

باندێکی دزیکردن لە رانیە دەستگیرکران

پیكابی بە بارەوە دزی و دوای كەمتر لە كاتژمێرێک دەستگیر ...

پیكابی بە بارەوە دزی و دوای كەمتر لە كاتژمێرێک دەستگیر كرا