"شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی لە پردی شۆرش کەوتەخوار باسی رووداوەکە دەکات
“کچەکەم لەکاتی راستکردنەوەی ئۆتۆمبێلەکەمان برینداربووە؛ هەشت رۆژە بێهۆشە”
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
سێشەممەی رابردوو لە شەقامی 60 مەتری هەولێر و لەسەر پردی شۆڕش ئۆتۆمبێلێک کەوتەخوارەوە و باوکێک و دوو کچی برینداربوون کە یەکێک لە کچەکانی تا ئێستاش بێهۆشە و باوکی دەڵێت، لەکاتی راستکردنەوەی ئۆتۆمبێلەکەیان برینداربووە.
ئۆتۆمبێلێک لەسەر بەرزەپردی شۆڕش كەوتە خوارەوە و سێ كەس بریندارن
محەمەد تاهیر شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە لەسەر جێ کەوتووە و ساتی رووداوەکەی بۆ 964 گێڕایەوە، ئەو وتی، “لەسەر پردەکە دەڕۆیشتم، ئۆتۆمبێلێکم لەپێش بوو، ویستم پێشی بکەومەوە، لەناکاو ئەو رووداوەمان بەسەرهات و لە پردەکە کەوتینە خوار”.
ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێک لە کچەکانی لە رۆژی رووداوەکەوە تا ئەمڕۆ بێهۆشە و ئاگای لە خۆی نییە، داوای لە هاوڵاتیان کرد دوعایان بۆ بکەن.
محەمەد تاهیر وتی، “کچەکەم لەکاتی راستکردنەوەی ئۆتۆمبێلەکەمان لەلایان هاوڵاتیان، سەری کەوتووەتە بەینی ئۆتۆمبێلەکە و جادەکە و تووشی خوێنبەربوون بووە”.
باسی لەوەشکرد، ئەو کچەی لە ئۆتۆمبێلەکەی پەڕیوەتەدەر و لەکاتی راستکردنەوەی ئۆتۆمبێلەکە، خەڵک نەیانبینیوە و ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە بەسەریدا.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری