ده‌بێته 13مین گه‌ڕه‌ك
له مه‌خمور دابه‌شكردنى زه‌وى به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران گه‌ڕه‌كێكی نوێ دروست ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له مه‌خمور دابه‌شكردنى زه‌وى به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران، ئه‌وانه‌ى كاتى زانیاری‌یان مه‌خموره، گه‌ڕه‌كێكی نوێ دروستده‌كات، ئه‌و شوێنه‌ى دیاریش كراوه بۆ گه‌ڕه‌كه‌كه، شاره‌وانى ده‌ڵێت، باشترین شوێنه.
ئەمڕۆ تیمی رووپێوی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر هەڵسان بە رووپێوکردنی بەشێک لە زەویەکانی گەڕەکی بناری قەرەچووغ بە ئاراستەی سەیرانگای ئاوی بن بەرد، بە مەبەستی دانانی نەخشەی گەڕەکێکی نوێ لەو قه‌زایه.
زیره‌ک حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌وانى مه‌خمور به 964ـى راگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم بۆ دابه‌شكردنى زه‌وى به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران ئه‌م گه‌ڕه‌كه نوێیه له مه‌خمور دروست ده‌كات، ئه‌و فه‌مانبه‌رانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه كاتى زیانیاریان مه‌خمور بێت.
وتیشی، “نزیكه‌ى شه‌ش هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له سنوورى قه‌زاكه‌مان زه‌ویان پێده‌درێت، سێ هه‌زار پارچه ئیفراز كراوه و ئه‌وه‌ى ماوه‌ته له شوێنى ئه‌م گه‌ڕه‌كه نوێیه ئیفرازى ده‌كه‌ین”.
شوێنى گه‌ڕه‌كه نوێیه‌كه نزیكه له سه‌یرانگاى كانى بن به‌رد كه یه‌كێكه له سه‌ره‌نجڕاكێشترین شوێنه گه‌شتیارییه‌كان و به‌رده‌وام هاوڵاتیان رووى تێده‌كه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌وانیش ده‌ڵێت، شوێنى گه‌ڕه‌كه نوێیه‌كه باشترین شوێن ده‌بێت.
تا ئێستا هیچ ناوێك بۆ گه‌ڕه‌كه نوێیه‌كه‌ى مه‌خمور دانه‌ندراوه، چونكه ئه‌مه پێویستى به كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانى مه‌خموره بۆ ئه‌وه‌ى به كۆی ده‌نگ بڕیاری له‌سه‌ر ناوه‌كه‌ى بدرێت.
قه‌زاى مه‌خمور له 12 گه‌ڕه‌ك پێكهاتووه به‌م گه‌ڕه‌كه نوێیه‌ش ده‌بێته 13، ژماره‌ى دانیشتوانه‌كه‌شی له 26 هه‌زار كه‌س نزیك ده‌بێته‌وه.