لە قەزای بەردەڕەش

مامۆستایەک ئۆتۆمبێلەکەی وەرگەڕا و گیانی لەدەستدا

964+

شۆڕش قادری

لە قەزای بەردەڕەشـی سەربە پارێزگای دهۆک مامۆستایەک ئۆتۆمبێلەکەی وەرگەڕا و گیانی لەدەستدا.

ئازاد تەها وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دهۆک بە 964ـی وت، “کاتژمێر 12:30 خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 26.5.2025 لەسەر رێگای سەرەکی ناحیەی رۆڤیا بۆ قەزای بەردەڕەش، نزیک گوندی جوجەر ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاوە”.

“لە رووداوەکەدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەستدا و زیانی ماددیش بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوت”، ئازاد تەها وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە، ناوی مەروان ساڵح و تەمەنی 42 ساڵە، خێزاندارە و چوار منداڵی هەیە و لە قەزای بەردەڕەش مامۆستا بووە.

بە رووداوی هاتوچۆ دایک و کچێک گیانیان لەدەست دا

بە رووداوی هاتوچۆ دایک و کچێک گیانیان لەدەست دا

لەسەر رێگای بەردەڕەش - کەڵەک بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە ...

لەسەر رێگای بەردەڕەش - کەڵەک بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە کەسێک گیانی لەدەستدا