تووشی چەند گرێیەکی غودە ببوو

لە کۆیە نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوو بۆ ژنێکی 49 ساڵان کرا

964+

شۆڕش قادری

لە نەخۆشخانەی شەهید د.خالیدـی کۆیە نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوو بۆ ژنێکی تەمەن 49 ساڵ کرا کە تووشی چەند گرێیەکی غودە ببوو.

بەپێی راگەیەنراوێکی نەخۆشخانەی فێرکاری شەهید د.خالید، نەشتەرگەرییەکی گەورە لە نەخۆشخانەکە ئەنجامدراوە کە بریتیبووە لە، لابردنی تەواوی غودە (Total Thyroidectomy ) بۆ ژنێکی تەمەن (49) ساڵ کە توشی چەند گرێیەکی غودە (multinodular goiter ) ببوو.

ئەو ستافەی نەشتەرگەرییەکەیان کردووە پێکهاتبوون لە؛

– د.وەلید باقر و د.سەلام کازم، پسپۆڕانی نەشتەرگەری گشتی

– د.ئاری ئیبراهیم، پسپۆڕی سڕکردن

– د.ئەمیر محەمەدئەمین و د.ئاکار سابر پزیشکانی نیشتەجێی خولاو

– چەند یاریدەدرێکی دیکەی ناو هۆڵی نەشتەرگەری

 2133 منداڵ لە نەخۆشخانەیەکی کۆیە داخیل کراون

 2133 منداڵ لە نەخۆشخانەیەکی کۆیە داخیل کراون

سەروو 199 هەزار کەس سەردانى نەخۆشخانەکانى کۆیەیان کردوو...

سەروو 199 هەزار کەس سەردانى نەخۆشخانەکانى کۆیەیان کردووە