بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی - وێنە: 964
دەست بە ئاوەوە بگرن
سلێمانى بێ ئاو بووە
964+
ئەحمەد مستەفا
لە کاتژمێر 3:00ی بەیانی ئەمڕۆوە یەکشەممەوە، لە هەردوو پڕۆژەکەی ئاوی دوکان – سلێمانی، دابەشکردنی ئاو بەسەر هاوڵاتیان بەهۆی بچڕانی کارەبا راگیراوە.
ئەو گەڕەکانەی ئەمڕۆ نۆرەی ئاویان بووە بە ئاگاداربن و بزانن.
ئاوی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە کاتژمێر 3:00ی بەیانی ئەمڕۆ 25.5.2025، بەهۆی بچڕانی کارەبا لە هەردوو پڕۆژەی “یەک و دوو”ی ئاوی دوکان – سلێمانی دابەشکردنی ئاو لە هەردوو پڕۆژەکە راگیراوە.
ئاوی سلێمانی لە بارەی هۆکاری پچڕانی کارەبا دەڵێ، کێشە روویداوە و ئاماژە بەوەدەکات، تیمەکانی بەڕێوبەرایەتی کارەبایی سلێمانی سەرقاڵی چاکردنی کێشەکەن تا دابەشکردنی ئاو ئاسایی بێتەوە.
لە شاری سلێمانی نزیكەی 180 هەزار هاوبەشی ئاو هەیە، هەندێک بە بۆری ماڵان و هەندێکی دیکە لە رێگەی تانکەرەوە ئاویان پێ دەگات.