كه‌مبونه‌وه‌ى ئاو كێشه‌ى بۆ دروستكردبوون
ته‌قته‌ق به‌چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ك بیره‌كانى ئاوى خواردنه‌وه‌ى خاوێنكرده‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ته‌قته‌ق به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاوى زێى بچووك كێشه‌و گرفتى جیاواز بۆ بیره‌كانى ئاوى خواردنه‌وه‌ى ماڵان دروست ببوو، ئه‌مڕۆ قایماقام له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ك ته‌واوى ئه‌و بیرانه‌یان خاوێنكرده‌وه.
كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاوى زێیه‌كه، به‌هۆى گرتنه‌وه‌ى ئاوى ده‌ریاچه‌ى دوكان بوو كه ماوه‌ى یه‌ك رۆژ به‌مه‌به‌ستى كاركردن له به‌نداوه‌كه گیرابووه‌وه.
نه‌مر نیازى كاكه‌ڕه‌ش، سه‌رۆكى شاره‌وانى ته‌قته‌ق به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌رسێ بیره سه‌ره‌كییه‌كه‌ى ته‌قته‌قیان به ئامێرى جۆراوجۆر خاوێنكردووه‌ته‌وه.
وتیشی “كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاوى زێى بچووك قوڕ و لیته و پووش و په‌ڵاشێكی زۆرى له‌سه‌ر ئه‌م بیرانه كۆكردبووه‌وه ئه‌مه‌ش ببوه هۆى ئه‌وه‌ى كه ئاوى بیره‌كان كه‌م ببێته‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هه‌رچه‌ند خاوێنكردنه‌وه‌ى بیره‌كان ئه‌ركى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاودێری كۆیه‌یه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ى كاره‌كه زیاتر دوانه‌كه‌وێت ئه‌وان ئه‌مڕۆكه ئه‌م كاره‌یان كردووه.
ته‌قته‌ق سێ بیری سه‌ره‌كى ئاوى خواردنه‌وه‌ى هه‌یه كه له‌ناو زێی بچووك هه‌ڵكه‌ندراون له‌و سێ بیره‌وه كۆگاكانى ئاو پڕده‌كرێن و دابه‌شی سه‌ر دانیشتوانى قه‌زاكه ده‌كرێت.