دڵى هەر لاى ئەسپەکانییەتى
ئەسپسوارە بچکۆڵەکەى هەولێر لەپێ کەوتووە
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
لەنیا فاخیر، ئەسپسوارە بچکۆڵەکەى هەولێر لەپێ کەوتووە و ماوەى 10 رۆژە لە نەخۆشخانەیە، بەڵام وەک دەڵێت دڵى هەر لاى ئەسپەکانییەتى.
پەیامنێرى 964 لە نەخۆشخانە چووە لاى لەنیا و لە تەندروستى پرسى، وەک ئەوەى لەنیا باسى دەکات، 10 رۆژە لەپێ کەوتووە و ناتوانێت بڕوات.
دەشڵێت: ماسوولکەکانى قاچم پچڕاوە و ئازارم زۆرە و تووشى هەوکردن بووم.
لەنیاى ئەسپسوار، سەرەڕاى ئازارەکانى خۆى، دڵى هەر لاى ئەسپەکانییەتى و رۆژانە هەواڵى ئەسپەکانى لە باوکى دەپرسێت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح