لەسەر دزینی 11 جووت باڵندەی کۆکتێلی گران بەها دەستگیرکرا

964+
مجید بتوێنی

گەنجێکی تەمەن 20 ساڵان لەسەر دزینی ژمارەیەک باڵندەی گرانبەها دەستگیر کرا.

لەقەزای حاجیاوای ئیدارەی راپەڕین، لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک ئەو گەنجە دەستگیرکراوە کە 11 جووت بولبولی کۆکتێل و چەند باڵندەیەکی دیکەی گرانبەهای لە دوکانێک دزیوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین، بڵاویکردەوە لەبنکەی پۆلیسی حاجیاوا هاوڵاتیەک سکاڵای کردووە کەباڵندەکانی کۆکتێلی لێدزراوە، لەسەر ئەو سکاڵایە پۆلیس پەڕاوی لێڪۆڵینەوەی کردۆتەوە.

“دوای لێڪۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد لەلایەن هێزەڪانمان لەبنڪەی پۆلیسی حاجیاوا بەسوود وەرگرتن لە ڪامێراڪانی چاودێری، تونرا لە ماوەیەڪی ڪەمدا ڪەسێك بەناوی (ر. ع. ح) لە دایڪبووی ساڵی 2003 دەستگیر بڪەین”. پۆلیس وادەڵێت.

ئەو گەنجە لەسەر بڕیاری دادوەر بەپێی مادەی 443ـی سزادانی عێراقی، بڕیارە دوای لێکۆڵینەوە دادگایی بکرێت.

پێداچوونەوەی: فەرمان سادق