لە شنگال تا خانەقین

شاخەوان عەبدوڵا: هەر خێزانێکی گەڕاوەی کورد زەوییەکی پێ دەدرێ

964+

ئەحمەد مستەفا

سەرۆکی لیژنەی ماددەی 140 لە پەڕلەمانی عێراق، پیرۆزبایی خۆی لەهەر خێزانێکی کوردی گەڕاوەی کەرکوک دەکات و دەڵێت، هەر خێزانێک پارچە زەوییەکی پێ دەدرێت.

بڕیارەکە لە دوای داواکاری لیژنەکە، لە رۆژی 27.4.2025 رەزامەندی بۆ وەرگیراوە.

شاخەوان عەبدوڵا، سەرۆکی لیژنەی ماددەی 140 و جێگری سەرۆکی پەڕلەمانی عێراق لە فەیسبووکی خۆی دوو نوسراوی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، دوابەدوای نوسراومان ژمارە 61 لە 14.4.2025 و کۆبونەوە لە لیژنەی مادەی 140 ی حکومی، لە رۆژی 27.4.2025 ، رەزامەندی وەرگیرا کە هەرخێزانێکی کوردی گەڕاوە پارچەیەک زەوی پێ بدرێ.

بڕیارەیە، ئەو خێزانە کوردانە دەگرێتەوە کە گەڕاونەتەوە بۆ کەرکوک و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و ئەوانەی ماددەی 140 یان کردووە پارچەیەک زەوییان پێ دەدرێت، ئەم بڕیارە ئەو خێزانانەش دەگرێتەوە کە مامەڵەکانیان تەواو کردووە، بەڵام قەرەبووی 10 ملیۆنەکەیان وەرنەرگرتووە.

شاخەوان عەبدوڵا دەڵێ، ئەم بڕیارە سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە، لە شنگال تا خانەقین، بۆ ئەو مەبەستەش نوسراو ئاراستەی پارێزگاکان کراوە بۆ جێبەجێ کردنی بڕیارەکە. کە بڕیاری حکومەتە.