لە سنوورى گەرمیان
تەنیا لە سێ رۆژدا؛ شەش کەس بە رووداوى هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە
وریا فەتاح
تەنیا لە ماوەى سێ رۆژدا، شەش کەس بە رووداوى هاتوچۆ لە سنوورى گەرمیان گیانیان لەدەستداوە کە دوویان بران.
لە ماوەى رۆژانى 20 بۆ 22ـى ئەم مانگە، چوار رووداوى هاتوچۆ لە سنوورى گەرمیان روویانداوە و تێیدا شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسیش بریندار بوون.
رۆژى 20ـى ئەم مانگە، دوو براى تەمەن 14 و 15 ساڵان کە سەرنشینى ماتۆڕێک بوون، لە سنوورى ناحیەى مەیدان کەوتنە ژێر بارهەڵگرێک و گیانیان لەدەستدا.
رۆژى 21ـى ئەم مانگە منداڵێکى تەمەن 4 ساڵان لە ناحیەى شێخ تەویل، کەوتە ژێر ئۆتۆمبێلى هەڵگرتنەوەى خۆڵ و خاشاک، بەهۆیەوە گیانى لەدەستدا.
هەر دوێنێ، لە نزیک گۆڕستانى کەلاى کۆن، ماتۆڕسکیلێک خۆى بە پیادەیەکدا کێشاو بەهۆیەوە پیادەکە و لێخوڕى ماتۆڕەکە، بەسەختى بریندار بوون.
ئەمڕۆ 22.5.2025، لە گوندى قولەبەرز، ئۆتۆمبێلێک لە رێگاى نێوان کەلار بۆ دەربەندیخان وەرگەڕاو لە پردى قولەبەرز کەوتە خوارەوە، بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەس بریندار بوو.
بەمەش تەنیا لە ماوەى ئەو سێ رۆژەدا شەش کەس لە چوار رووداوى هاتوچۆدا لە سنوورى گەرمیان گیانیان لەدەستداوە.