سووتانى بەنزینخانەیەک بوو بە وانە

 چیتر بۆتان نییە لە بەنزینخانەکان بوتڵى غاز پڕبکەنەوە

964+

هیڤی دێوالی-دهۆک

لەمەودوا لە قەزاى ئاکرێ رێگە بە کەس نادرێت بوتڵى غاز لە بەنزینخانەکان پڕبکاتەوە، سەرۆکى لیژنەى سووتەمەنى قەزاکەش دەڵێت: بڕیارەکەش لە دوێنێوە کەوتووەتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

دواى سووتانى بەنزینخانەیەک ئەو بڕیارە درا

هەفتەى رابردوو لە کۆمەڵگەى قەدش لە سنوورى قەزاى ئامێدى، بەنزینخانەیەک ئاگرى گرت و سووتا ئەوەش بەهۆى ئەوەى سیستمى غازى بەنزینخانەکە تەقى و کرێکارێکیش گیانى لەدەستدا.

ئەو رووداوە بوو بە وانەیەک، ئەوەتا لە ئاکرێ بڕیاردراوە چیتر لە بەنزیخانەکان رێگە بە پڕکردنەوەى بوتڵى غاز نەدرێت، بە وتەى زیاد خدر سەرۆکى لیژنەى سووتەمەنى لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانى قەزاى ئاکرێ کە بۆ 964 قسەى کردووە، بڕیارەکە لەمڕۆوە دەخرێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

دەشڵێت: هاوڵاتیان بۆ پڕکردنەوەى بوتڵى غاز، دەتوانن پەیوەندى بە بریکارەکانى گاز بکەن یان لە گۆڕەپانى تایبەت بە غازفرۆشان، بیکڕن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ئەو کرێکارەی لە بەنزیخانەكەی کۆمەڵگەی قەدش سووتابوو گ...

ئەو کرێکارەی لە بەنزیخانەكەی کۆمەڵگەی قەدش سووتابوو گیانی لەدەست دا