سزاى لەسەرە

کاریگەرییەکانى نەبوونى بەردى گزۆز لە ئۆتۆمبێل دا چین؟

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

بەهۆى ئەوەى نرخەکەى 250 دۆلار بەرەو سەرەوەیە، زۆر جار ئەو ئۆتۆمبێلانەى داخلى هەرێم دەکرێن بەردى گزۆزیان لێ دەردەهێندرێت، شارەزایەکیش روونى دەکاتەوە کە جگە لە زیانەکانى نەبوونى بەردەکە بۆسەر ئۆتۆمبێل، دەبێتە هۆى سزاش.

وەستا محەمەد تەها کە 25 ساڵە کارى گزۆز و ساڵۆنسا دەکات، بۆ 964 باسى لەوەکرد، نەبوونى بەردى گزۆز دەبێتە هۆى کەمبوونەوەى خێرایى ئۆتۆمبێل و خەرجکردنى زیاترى بەنزین، کێشەش بۆ عەقڵى ئۆتۆمبێل دروست دەکات و دوو کەڵ بە ئۆتۆمبێل دەکات.

وەک باسى دەکات، کەسانێک بەردى گزۆزى ئەو ئۆتۆمبێلانە دەردەهێنن کە لە دوبەیەوە هاوردەى هەرێم دەکرێن.

بە وتەى وەستا محەمەد، ئێستا کەمتر بەردى گزۆز لێدەکەنەوە، چونکە نرخەکەى دابەزیوە، بەڵام پێشتر تا 600 دۆلار پارەى دەکرد.

بەپێى رێنماییەکانى بەرگرى شارستانى و دەستەى ژینگە هەر ئۆتۆمبێلێک دوکەڵ بکات و ببێتە هۆى پیسبوونى ژینگە دەستى بەسەردا دەگیرێت، بۆیە ئەو ئۆتۆمبێلانەى بەردى گزۆزیان تێدا نەماوە دوکەڵ دەکەن و ئەگەر بکەونە بەر چاوى کارمەندانى هاتوچۆ دەستیان بەسەردا دەگیرێت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

یەکەم ئۆتۆمبێلی هایبرید لە سلێمانی کرا بە تاکسی

یەکەم ئۆتۆمبێلی هایبرید لە سلێمانی کرا بە تاکسی